ناس کورد-
داگاى بارى کەسێتى سلێمانى بڕیارێکى جیاوازى لەبارەى دۆسیەى جیابوونەوەى ژن و مێردێک دەرکرد و سێ مەرجى بۆ پیاوەکە دیاریکرد بۆ گەڕانەوەى بۆ لاى هاوسەرەکەى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پارێزەر رێکان تەحسین ساڵەیی کە بڕیارەکەى دادگاى بڵاوکردووەتەوە ئاماژەى بەوەکردووە، پیاوێک بە ژنەکەی وتووە تۆ وەک خوشک و دایکم وایت، دادوەرش بڕیاری داوە تەڵاقی ئەو پیاوە نەکەوتووە بەس ژنەکەی لێ حەرامە و نابێ لەگەڵی بخەوێ تا یەکێک لەم سێ شتە ئەنجام نەدات: ئازادکردنی کۆیلەیەک، دوو مانگ لەسەریەک بەڕۆژوو بێت یان شەست هەژار تێربکات.