ناس کورد-
تۆمەتبارێک لەکاتى دەستگیرکردنیدا لە قەزای قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە نارنجۆک هێرشى کردە سەر پۆلیس و ئاسایش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاى یەکێتى لەزارى سەرچاوەیەکى پۆلیسەوە گواستییەوە، بەهۆى تەقینەوەى نارنجۆکەکەوە سێ پۆلیس و دوو ئاسایش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە لەرێگەی نارنجۆکەوە ھێرشی کردووەتە سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامە.
لاى خۆیەوە، رەئووف کەمال قائیمقامی قەرەداغ وتى "تۆمەتبارەکەی قەرەداغ لەکاتی رووبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و پێنج کارمەندی ھێزە ئەمنییەکانیش بریندار بوون".