گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

دارایی لەسەر ’’گواستنەوەى ترلیۆنێک دینار لەهەژمارێکى بانکى حکومی’’ هاتەدەنگ

2022.09.04 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی لەسەر ’’گواستنەوەى ترلیۆنێک دینار لەهەژمارێکى بانکى حکومی’’ هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

وەزارەتى دارایی عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەى ورد لەدەنگۆکانى تایبەت بە گواستنەوەى زیاتر لە ترلیۆنێک دینار لەهەژمارێکى بانکى حکومییەوە، بەبێ ئەوەى بخرێتە خەزێنەى دەوڵەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (4-9-2022) لە رونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەم دواییانەدا لە ڕێگەی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاوکرایەوە کە “زیاتر لە ترلیۆنێک دینار لە یەکێک لە هەژمارە بانکییەکانی حکومەتەوە گواستراوەتەوە – بەبێ ئەوەی وەزارەتی دارایی و گومرگ بیخاتە خەزێنەی دەوڵەتەوە.”

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەم بارەیەوە وەزارەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێشتر بڕیاریداوە لەسەر بەدواداچوونی ورد لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دیاریکردنی راست و دروستی ئەم بابەتە و کێن ئەوانەى کە بەرپرسیارن، بەبێ هیچ پاشەکشە یان دواکەوتنێک.

 

وەزارەتەکە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە وەزیری دەستلەکارکێشاوە، دکتۆر عەلی عەللاوی، لەو کاتەوەی دەستبەکاربووە تا دەستلەکارکێشانەوەی کاری کردووە بۆ لێدانی سەرچاوەکانی گەندەڵی و وشککردنى لە هەموو بەشەکانی وەزارەت بە داڕشتنی ستراتیژى تایبەت.

 

جەختیشیکردووەتەوە، وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان.