گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی دامەزراندنی ژمارەیەک دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.09.04 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دامەزراندنی ژمارەیەک دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکی پەرلەمانى کوردستان داوا دەکات لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت و جارێكی دیكە پڕۆسەی دامەزراندنی خۆبەخشانی تەندروستیی لەهەڵەبجە دووبارە بكرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچنار ئەحمەد، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 4-9-2022) ڕایگەیاند، "لە نزیکەوە چاودێریی پڕۆسەى دامەزراندنی دەرچووانمان لە هەڵەبجە کردووە، بەوتەی نوێنەرانى خۆبەخشەکان، ئەوان نیگەرانن لەوەی کە دامەزراندنەکە بە خاڵبەندی نەبووە، هەروەها ئاگادارییەکەش کە بڵاوکراوەتەوە تەنها بۆ 30 کەس کراوە، نەک بۆ 130 کەس." 

 

وتیشی، "لەبەر ئەوەى ئەم پڕۆسەیە بەڕێکو پێکى نەکراوە و رەچاوی خاڵبەندی نەکراوە، پێویستى بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەى زیاتر هەیە." 

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشیکردەوە، "داوا دەکەین کە وەزارەتى تەندروستى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت و گلەیی و گازندەی خۆبەخشەکان وەربگرێت، بۆ ئەوەى جارێکى دیکە پڕۆسەکە دووبارە بکرێتەوە و ئاگاداری بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمەکان بڵاوبکرێتەوە."