ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى پێشووى رەوتى سەدر رەتیکردەوە ئاگادارى ئەو تانە یاساییەبن کە پێشکەشى دادگاى فیدراڵى کراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى رەوتەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
غایب عەمیرى (4-9-2022) لە بەیاننامەیەکى کورتدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "ئاگادارى ئەو تانەیە نین کە لەو بارەیەوە پێشکەش کراوە، داوامان کردووە تانەکە بکشێنرێتەوە".
تانەکە لەلایەن پارێزەر زیائەدین رحمەالـلە پێشکەشى دادگا کراوە تێیدا پەسەندکردنى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى سەدر لەلایەن سەرۆکى پەرلەمانەوە بە "نایاسایی" دانراوە.
لە تانەکەدا ئەو پارێزەرە داوایکردووە پەسەندکردنى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى سەدرى هەڵبوەشێنرێتەوە.
دادگای فیدراڵی عێراق (4-9-2022) کۆتایی مانگی ئەیلولى دیاریکرد بۆ وادەی تاوتوێکردنی تانەى تایبەت بە دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانى رەوتى سەدر.
لە بەیاننامەیەکی دادگادا، کە کۆپییەکی دەست "ناس" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، یەکەم دانیشتن بۆ تاوتوێکردنی سکاڵای یاسایی تۆمارکراو لە دادگای باڵای فیدراڵی بۆ تانەدان لە قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکانی پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى سەدری، لە 2022-09-28 بەڕێوەدەچێت.