ناس کورد-
قوباد تاڵەبانی لەبارەی دۆخی سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەر و کارمەندانی فەرمانگەکانی سنورى پارێزگاى سلێمانی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد و هەڕەشەی دوورخستنەوەی ئەو کەسانەش دەکات کە کەمتەرخەمن لە کارەکانیاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە 4-9-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران لەگەڵ بەرێوەبەر و کارمەندانی فەرمانگەکانی سنورى پارێزگاى سلێمانی کۆبووەوە.
بەگوێرەی میدیای نزیک لە قوباد تاڵەبانی، لەکۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی چەند بڕیارێکی داوە و پێی راگەیاندوون:
١ - یەک هەفتەتان لەبەردەمە بۆ جێبەجێکردنی کارەکان.
٢ - ئەوەی بە میزاج کار دەکات با بچێتەوە ماڵەوە.
٣ - لێتان قبوڵ ناکەم وەبەرهێنەران راوبنێن بۆ شارەکانیتر.
٤ - لەم هەفتەیە سەرجەم پڕۆژەکان تەواو نەبن وەڵا ئەتانێرمەوە ماڵەوە.
٥ - 55 پڕۆژە لەسەر ئەم مێزەیە لەماوەی کەمتر لەمانگێک دەبێت ئیشیان دەستپێکردبێت.
٦ - لێتان قبوڵ ناکەم پارەو سەرانە لە وەبەرهێن وەربگیرێت.
٧ - ئەو فەرمانگەیەی دەوامی مەزبووت نەبێت، بەڕێوبەرەکەی ئەنێرمەوە ماڵەوە.
٨ - ئەم پڕۆژانە هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت و جوڵەی بازرگانی زیاد دەکات.
٩ - لێتان قبوڵ ناکەم ئەو سیستییەی لە سلێمانی هەیە بەردەوام بێت.