ناس کورد-
دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ئورمیە سزای لەسێدارەدانی بەسەر زارا سدیقی هەمەدانی ''سارا''دا سەپاند، ئەوەش بە تۆمەتی "فساد فی الارض" هاوڕەگەزخوازیی و پەرەپێدان بە ئایینی مەسیحیی و چالاکی لە بواری هاوڕەگەزخوازی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێكخراوهكانی بواری مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کودستان بڵاویانکردەوە، زارا سدیقی هەمەدانی كه ناسراوه بە ''سارا'' و تەمەن 31 ساڵه و خەڵکی شاری نەغەدەیه له رۆژههڵاتی كوردستان، یهكێك بووه له چالاكانی كۆمهڵهی (پەلکەزێڕینە)، ئهمڕۆ یهكشهممه 4/9/2022، بە تۆمەتی "فساد فی الارض" هاوڕەگەزخوازیی و پەرەپێدان بە ئایینی مەسیحیی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ئورمیە سزای سێدارەدانی بە سەر سەپێندراوه.
زارا سدیقی هەمەدانی ڕۆژی چوارشەممە 27-10-2021 لە کاتی چوون بۆ تورکیا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە سنووری تورکیا دەستبەسەرکرا.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە زارا سدیقی هەمەدانی، داکۆکی کاری مافەکانی مرۆڤ و ئەندامی کۆمەڵەی ئێڵ جی بی تی (پەلکەزێڕینەکان)، بەهۆی ڕەگەزەکەی و ئاشکرا کردنی ناسنامەی ڕەگەزی ڕاستەقینەی خۆی و هەروەها پۆستەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پشتگیری لە مافەکانی کەسانی هاوڕەگەزخواز، دوو ڕەگەزخواز، فرە ڕەگەز خواز و بینا ڕەگەزخوازەکان، دەستگیرکراوە.