ناس کورد-
وه‌زیرى دارایی و وەزیرى بازرگانى به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى گیروگرفته‌كانى بازرگانان و پیشه‌سازانى سلێمانى كۆبوونه‌وه و وەزیری دارایی ڕایگەیاند، ده‌توانن هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان هه‌لگرن بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانان و پیشه‌سازان به گروتینێكى به‌هێزه‌وه بازار بەگەڕ بخەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 2022/9/4، ئاوات جه‌ناب نورى، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى له‌گه‌ڵ كه‌مال موسلیم، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته‌كانى بازرگانان و پیشه‌سازانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى كۆبوونه‌وه کە سیروان محەمەد، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و هۆبه‌ى بازرگانان و پیشه‌سازى و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى و وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى تیایدا به‌شداربوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، "ئێمه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لێره‌ین به‌یارمه‌تى و هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوو وه‌زاره‌تمان ده‌توانین هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان هه‌لگرین بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانان و پیشه‌سازان به گروتینێكى به‌هێزه‌وه بازار بەگەڕ بخەن."
ئەوەش هاتووە، لاى خۆشیه‌وه، كەمال موسلیم، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى وه‌كو هه‌میشه هه‌ماهه‌نگ و هاوكارێكى به‌هێزبوون بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه ڕووبه‌رووى بازرگانان و پیشه‌وه‌ران ده‌بنه‌وه."
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، "ئه‌م كۆبوونه‌وه ته‌واو كه‌رى ئه‌و زنجیره كۆبوونهوهیانهیه كه ماوه‌یه‌كه وه‌زیرى دارایی و ئابوورى ئه‌نجامى ده‌دات به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى كێشه‌ى بازرگان و پیشه‌سازانی سنووری پارێزگای سلێمانی."