گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرەنسا بۆ ئەمریکا: بۆ قسەکردن لەسەر ئێران پێویستمان بە مۆڵەتی هیچ کەسێک نییە

2019.08.09 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
فەرەنسا بۆ ئەمریکا: بۆ قسەکردن لەسەر ئێران پێویستمان بە مۆڵەتی هیچ کەسێک نییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە توندی وەڵامی وتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای دایەوە، ڕایگەیاندووە، بۆ قسەکردن لەسەر ئێران پێویستیان بە مۆڵەتی هیچ کەسێک نییە. . ئەمرۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە فەرمی وەڵامی دۆناڵد ترەمپی داوەتەوە و رایگەیاندووە: "بۆ دەربڕینی بۆچونی خۆمان لەسەر ئێران پێوستمان بەوە نییە هیچ وڵاتیكی دیکە مۆڵەتمان پێبدات". . وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە: "وڵاتەکەمان لەوپەڕی سەروەری و دەسەلاتداری رەهای خۆیدایە و پێویستی بە کەس نییە سنوری بۆ دابنێت و ڕینمایی بکات، وڵاتەکەمان بەوپەڕی تواناوە خۆی نمایندە دەکات". . لەبارەى هەوڵى وڵاتەکەى بۆ نێوەندگیرى لە کێشەکانى تایبەت بە ئێران، فەڕەنسا ڕایگەیاندووە، ئەوەی دەربارەی ئێران وتویانە تەنها بۆ نێوەندگیری و لەپێناو ئاشتی بووە. . ئەم وەڵامەی فەرەنسا دوای ئەوە دێت، دوێنێ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری خۆی هێرشی کردە سەر فەرەنسا و رایگەیاند: "ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسایە یەکێکە لەو لایەنانەی کە هەوڵدەدات شوێنی ئێمە بگرێتەوە، ئاماژە و ئاڕاستەی هەڵە دەدەنە ئێران". . .