گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەلبوسی داوای دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات

2022.09.04 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
حەلبوسی داوای دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات

ناس کورد-

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە لە دانیشتنەکانی گفتوگۆی نیشتمانی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکرێت لە کۆتایی ساڵی داهاتوو درەنگتر نەبێت و حکومەتێک بە تەواوی دەسەڵاتەکانەوە دابمەزرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانیشتنی گفتوگۆی نیشتمانی کرد بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئێستا.

 

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش چەند مەرجێکی بۆ دانیشتنەکە دیاریکردووە کە ئەمانەن؛

- دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە وادەکەی لە کۆتایی ساڵی داهاتوو درەنگتر نەبێت.

 

- هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

 

- دیاریکردنی حکومەتێکی دەسەڵاتدار کە جێگەی متمانەی گەل و لایەنە سیاسییەکان بێت.

 

- جارێکی تر خوێندنەوە بۆ مادەی 76ی دەستور بکرێت.

 

- یاسای بودجەی فیدڕاڵی پەسەند بکرێت.

 

- هێشتنەوە یاخود دەستکاریکردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان.

 

- دەرچواندنی یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی بەپێی ماددەی 92ی دەستور.

 

- دووبارە بڵاوەپێکردنەوەی هێزە سەربازی وئەمنییەکان و وەزارەتی ناوخۆی کۆنتڕۆڵی تەواوی شارەکان لە ئەستۆ بگرێت.


- گەڕانەوەی بەپەلەی سەرجەم ئاوارە بێتاوانەکان کە لە نیشتمانی خۆیان کۆچیان کردووە و ناتوانن تاوەکو ئێستا بگەڕێنەوە بۆی.


- ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنێکی ئاشکرا تاوەکو یاسای نەوت و غاز پەسەند دەکرێت.

 

me_ga.php?id=5555