ناس کورد-
لە پارێزگای مەنۆفیا لە باکووری میسر، کچێک لەلایەن کوڕێکەوە بە دەمانجە تەقەی لێکرا و کوژرا دوای ئەوەی ئامادە نەبوو هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، هێشتا پۆلیس بەدوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شیبل محەمەد، یەکێک لە دانیشتوانی گوندێکی مەنۆفیا ڕایگەیاند، کچە قوربانییەکە ناوی ئەمانی عەبدولکەریم ئەلجەزەرە و تەمەنی 20 ساڵە، ئەو لە فاکەڵتی پەروەردەی وەرزشی دەیخوێند، تۆمەتبارەکەوە لە بەردەم ماڵی خۆیاندا تەقەی لێکرد و ڕاستەوخۆ هەڵهات.
هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە شکستی هێنا.
هاوکات سەرچاوەیەک بە میدیا میسرییەکانی وتووە کە گەنجە تۆمەتبارەکە خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی بووە و تەمەنی 29 ساڵە و دانیشتووی گوندەكەیە، چەند جارێکی داوای هاوسەرگیری لە کچە خوێندکارەکە کردووە، بەڵام ئەو خوێندكارە و خێزانەكەی ڕەتیانکردووەتەوە.
ئەوە سێیەم تاوانی هاوشێوەیە لە میسر لە ماوەی ئەمساڵدا، پێشتر دوو کچی گەنجی تر بە ناوەکانی نیرە ئەشرەف و سەلما بەهجەت لەلایەن دوو گەنجەوە کوژران کە پێشتر داوای پەیوەندییان لێکردوون.