گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاوپەیمانەکەی پارتی هەڵوێستێکی نوێی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ڕاگەیاند

2022.09.03 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانەکەی پارتی هەڵوێستێکی نوێی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ڕاگەیاند

ناس کورد-

هاوپەمانیی سەروەریی سونەکان لە پەرلەمانی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەکۆی "جەریدە" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر (شەممە 3-9-2022) تۆمارێکی دەنگیی شەعلان کەریم، سەرۆکی هاوپەمانیی سەروەریی سونەکان بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دەڵێت، "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان هێور دەکاتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ""هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕێگری دەکات لە خوێن ڕشتن و شەڕی ناوخۆ."

 

لەسەرەتای هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق، ڕەوتی سەدر و پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری، هاوپەیمانێتییەکی سێ قۆڵییان ڕاگەیاند، بەڵام لەدوای کشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان، پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری پێکەوە مانەوە.