ناس کورد-
میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و بەدواداچوون بۆ هەموو پرۆژە بازرگانییە وەستاوەکان دەکات و ماوەی یەک ھەفتە مۆڵەت بە بەڕێوەبەرایەتی و یەکە کارگێڕییەکان دەدات کە کێشەکان چارەسەربکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (شەممە 3-9-2022) لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە 4-9-2022، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کە پەیوەستن بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت و کاروباری بازرگانی و ھەموو مامەڵە داراییەکان کۆدەبێتەوە، بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەھەموو ئەو پڕۆژە و کارانەی پەکخراون و جێبجێنەکراون و بووەتە ھۆی وەستانی جووڵەی بازرگانی لە سنووری سلێمانی.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کۆبوونەوە گرنگەدا قوباد تاڵەبانی لە نزیکەوە پڕۆژە بە پڕۆژە، بڕیار بەبڕیار کە دراون لەو بوارنەدا و پەکخراون و نەخراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دەیان پڕۆژەن، بەدواداچوونیان بۆ دەکات و ماوەی یەک ھەفتە مۆڵەت بە بەڕێوەبەرایەتی و یەکە کارگێڕییەکان دەدات کە کێشەکان چارەسەربکەن و وەبەرھێنەر و بازرگانەکان مامەڵەکانیان جێبەجێبکرێن و پڕۆژەکانیان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.