گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری؛ 10 هۆکاری جەڵتەی دڵ و مردنی کتوپڕ لە گەنجاندا

2022.09.03 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری؛ 10 هۆکاری جەڵتەی دڵ و مردنی کتوپڕ لە گەنجاندا

ناس کورد- 

 

لە نوسینێکدا د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری هەناوی و دڵ و شەکرە، باس لە 10 هۆکار دەکات کە دەبنەهۆی جەڵتەی دڵ لە گەنجاندا و دەشڵێت، لەئێستادا لەهەر پێنج کەسێک کە توشی جەڵتە دەبن، یەکێکیان لەخوار تەمەنی 40 ساڵییەوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکە: 

 

هەرچەندە پێشتر بڕوا وابوو نەخۆشیەکانی دڵ و بەتایبەتی جەڵتەی دڵ تەنها لە کەسانی بەساڵاچوو ڕووئەدات، بەڵام ئێستا وا نەماوە، لە هەموو پێنج کەسێک کە تووشی جەڵتەی دڵ دەبن یەکێکیان تەمەنی لە ٤۰ ساڵ کەمترە.

 

گرنگترین هۆکارەکان بۆ زەبحە و جەڵتەی دڵ لە کەسانی گەنج بریتین لە:

 

١-پێشینەی خێزانی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ

۲-بەرزبونەوەی چەوریەکانی خوێن

۳-جگەرە و نێرگلە کێشان

٤-قەڵەوی (تەنانەت قەڵەوی وورگ)

٥-بەرزەفشاری خوێن (تەنانەت زەختی شاراوە)

٦-شەکرە (تەنانەت حاڵەتی پێش شەکرە)

-خواردنی ناتەدروست(خواردنی فاست فود و شیرینی و خواردنی لەقوتوونراو و کەمخواردنی سەوزە و میوە)

٨-هەوکردنی درێژخایەن (بەرزبوونەوەی ئیلتیهاباتی خوێن highS-CRP)

٩-نەجوڵانەوە و وەرزشکردن(تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش کە قەڵەو نین)

١٠-سترێس و دڵەڕاوکی و قەلەقی

 

د.داهات حەوێزی

پزیشکی پسپۆری هەناوی و دڵ و شەکرە