گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەلایەن کێوە هەڕەشە کراوە

زانیاریی نوێ لەبارەی تەقینەوەکەی سلێمانی

2022.09.03 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی تەقینەوەکەی سلێمانی

ناس کورد-

ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی، بۆمبێکی لێکنراو بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە بریندار بوو.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەوبارەیەوە ، محەممه‌د سەمعان، وتەبێژی به‌ره‌ی تورکمانی بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند،" لە کاتی تەقینەوەی بۆمبەکەدا کادرەکەمان هەردوو قاچی بە سەختی برینداربووە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشتر نامەی هەڕەشەمان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە بۆ نێردراوە." 

 

ئەو کەسەی کە بۆمب بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیوەتەوە ناوی نەجمەدین عەلییە و بەهۆی رووداوەکەوە بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.

 

هاوکات بەرەی تورکمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی کادیرێکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە سلێمانی تەقیوەتەوە و بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەکەین".  

  

بەرەی تورکمان داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکات "بەزووترین کات لێکۆڵینەوە بکات و بکەرانی ڕادەستی دادگا بکات."  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "پێویستە رێوشوێنی ئەمنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەندامانی بەرەی تورکمانی عێراقی لەو شارە."