گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کەی

وادەی کۆتاییهاتنی گەرمای هاوین ڕاگەیەنرا و کەشوهەوا دەگۆڕێت

2022.09.03 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتاییهاتنی گەرمای هاوین ڕاگەیەنرا و کەشوهەوا دەگۆڕێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، کۆتا کاریگەری گەرماکەی ئەمڕۆ سبەینێش بەردەوام دەبێت و لە دووشەممەوە پلەکانی گەرما بەرەو نزمبوونەوە دەچن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە 4-9-2022 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی ٤٢ بە ٢٦، ھەولێر ٤٥ بە ٢٨ پلە، دھۆک ٤٣ بە ٢٨ پلە، ھەڵەبجە ٤٣ بە ٢٦ پلە، کەرکوک ٤٧ بە ٣١ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٨ پلە بە ٢٩ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٣ بە ٢٧ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٢ بە ٢٥ پلە دەبێت. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،دوو سبەی دووشەممە 5-9-2022 لەسەرجەم ناوچەکاندا پلەکانی گەرما ٢ تا ٣ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و تەنھا سبەی کاریگەری ئەم گەرما بەتینە بەردەوامی دەبێت.