ناس کورد-
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوبەری ئیدارەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، جێگری بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایەیە کە کامێرای تیژڕەوی لە سلێمانی دادەنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسینێکدا ئەو پەرلەمانتارە (شەممە 3-9-2022) دەڵێت، "وەرە تێبگە، ڕێباز نەجات، بەڕێوبەری ئیدارەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە و جێگری بەڕێوبەری ئەو کۆمپانیایە کە کامێرای تیژڕەوی دادەنێت، ئەنجومەنی پارێزگاش دانانی کامێرای رەتکردووەتەوە."
عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، "شۆفێری تهاكسیهك ملیۆنێك دینار سهرپێچی بدات سهرهتا ( ٧٠٠ ههزار)ی بۆ ئهم كۆمپانیایه."
هەر ئەمڕۆ شەممە، ڕێباز نەجات، ڕایگەیاند، بهردهوامن له دانانی كامێرا و كار به بڕیاری ئهنجومهنی پارێزگا ناكرێت."