ناس کورد-
رۆژنامەی "آرمان امروز"ی ئێرانی پێشبینی دەکات دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دوابخرێت بۆ كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو، بە تایبەتی دوای كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی یاسادانان لە ئەمریكا، جەختیشی كردەوە كە دانوستانەكان بەهۆی ناڕازیبوونی لایەنی ئەمریكی لە وەڵامی ئێران، مەترسی داڕمانیان لەسەرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەکە لە ژمارەکەی ئەمڕۆیدا (3ی ئەیلوولی 2022) ئاماژەی بەوە کردووە، "زۆرێک لە چاودێران پێیان وایە کە ئێستا مەرجەکان زۆر لەبارن بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکە، لە لایەکەوە، دیموکراتەکان دەیانەوێت پرسی ڕێککەوتنەکە کۆتایی پێبهێنن و وەک کارتێک لە هەڵبژاردنەکاندا بەکاری بهێنن کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت، چونکە دوای هەڵبژاردنەکە، ئەگەر کۆمارییەکان سەربکەون، زۆر قورس دەبێت باس لە ڕێککەوتنێک بکرێت."
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەکە دەشڵێت کە ئەوروپییەکان ئێستاش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قەیرانە وزەیەی کە پێیدا تێدەپەڕن، دەیانەوێت پێش چوونە ناو وەرزی زستان لەگەڵ تاران بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو کەم و کوڕییە بکەنەوە کە لە بواری وزەدا لە ئێرانەوە دەستیان دکەوێت.