گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەی هەیە؟

سیستەمی دابەشکردنی موچە لە هەرێم بە کارت تەواوبووە

2022.09.03 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
سیستەمی دابەشکردنی موچە لە هەرێم بە کارت تەواوبووە

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دابەشکردنی موچە لە ھەرێمی کوردستان دەبێتە کارت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و ئێستا سیستەمەکە تەواو بووە و تەنھا ھەندێک کێشەی سێڤەر ھەیە تەواو بێت جێبەجێ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد حوسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (3ی ئەیلولی 2022) ڕایگەیاند، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری سیستەمی مووچە دەکاتە کارت و ئێستا سیستەمەکە تەواو بووە و لە ھەولێر ئامادەیە و سێلڤەری بۆ ئامادەکراوە و تەنھا لە سلێمانی ھەندێک کێشەی سێڤەر ماوە ئەگەرنا وەکو ئەوەی لە تەکنەلۆژیا و زانیاری سیتەمەکە تەواو بووە و تەنھا ماوە جێبەجێ بکرێت".

 

ئەرشەد حوسێن گوتیشی، "مووچە دەبێتە کارت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی وەکو کی کارت لە بەغدا کە ئەوان ئەتوانن لە ھەولێریش مووچە وەرگرن و لە ھەرێمیش دەتوانن لەو بانکانە مووچە وەرگرن کە بۆیان دیاریدەکرێت".

 

حوسێن ڕوونیشیکردەوە، "لە قۆناغی داھاتوو دەتوانن لەشوێنی دیکەش لەبازاڕ بەو کارتە کەلوپەل بکڕن، بەڵام لە قۆناغی یەکەم تەنھا وەرگرتنی مووچە دەبێت، ناوبراو گوتیشی، کێشەی سێلڤەرەکان تەواوبن کە ھەموو زانیاریەکی تێدا دەبێت پرۆسەکە جێبەجێ دەکرێت و کە دەبێتە سەری مانگ مووچە دەخرێتە سەر حیسابەکەیان و دەتوانن ڕایکێشن، کە ھەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت".