گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکانی ببینە

وێنە؛ تیمێکی پزیشکی وەرەمێکی 45 کیلۆییان لە سکی ژنێک دەرهێنا

2022.09.03 - 12:37
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ تیمێکی پزیشکی وەرەمێکی 45 کیلۆییان لە سکی ژنێک دەرهێنا

ناس کورد-

تیمێکی پزیشکی وەرەمێکی 45 کیلۆگرامیان لەناو سکی ژنێک دەرهێنا، ئەوەش لەکاتی نەشتەرگەرییەکی بەپەلە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ریۆ دی جانیرۆی بەڕازیل.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە وتەی دکتۆر گلاوسیۆ بۆیچات کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەکانی ئەو وەرەمەی بڵاوکردووەتەوە، ئەو نەخۆشە تەمەن 45 ساڵە و ماوەی پێنج ساڵە لەگەڵ ئەو وەرەمەدا دەژی.

 

نەشتەرگەرییەکە دوو کاتژمێری خایاند و لەو ماوەیەدا پزیشکانی نەشتەرگەری ئەو وەرەمەیان دەرهێنا کە کێشی 45 کیلۆگرام بوو، تا ئێستا نازانرێت بۆچی پێشتر وەرەمەکە لانەبراوە.

 

ئاژانسی هەواڵی بەرازیل "UOL" لە زاری دکتۆر بۆیچاتەوە بڵاویکردەوە، "بە دڵنیاییەوە ئەمە گەورەترین وەرەم بوو کە تا ئێستا نەشتەرگەری بۆ کراوە".

 

لانیکەم 14 پزیشک بەشدارییان لە نەشتەرگەرییەکە کرد بۆ لابردنی ئەم گرێیە.

 

ڕوونیكردەوە، ئەو ژنە تەندروستی باشە و جێگیرە، بەبێ هاوكاری ئامێرەكان هەناسە دەدات، قسە دەكات و نانیش دەخوات.

me_ga.php?id=5553me_ga.php?id=5551me_ga.php?id=5552