کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پاش نزیکبوونەوە لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، شەڕ لەنێوان هێزی ڕزگاری عەفرین و سوپای تورکیادا ڕویدا، بەهۆیەوە شەڕڤانێک گیانی لەدەستدا و چەند سەبازێکی تورکیاش کوژران. , بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هێزی ڕزگاری عەفرین: "شەوی ڕابردوو پاش بۆردوومانکردنی ناوچەی شەرا لە عەفرین لەلایەن تورکیاوە، شەڕڤانێکمان گیانی لەدەستداوە". , ئاماژە بەوەشکراوە، پاش بۆردوومانەکە هێڕشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە سنورەکە و شەڕ لەنێوان هێزەکانیان و سوپای تورکیا دروستبووە، شەڕەکە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە. , لە ڕاگەیەندراوەکەی هێزی ڕزگای عەفرین باس لەوەشكراوە، لە شەڕەکەدا چەند سەربازێکی تورکیا کوژراون و برینداربوون. , جێی ئاماژەیە، پاش چەند کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی ئەمریکا و تورکیا، دوێنێ پێنجشەممە 8ی ئابی 2019 ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لەسەر چەند خاڵێک بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا ڕێککەوتوون و ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا پێکدەهێنن. , ,