گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕەکەی وەستاند

ڕۆیتەرز پەیامێکی نهێنی سیستانی بۆ سەدر ئاشکرا دەکات

2022.09.03 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆیتەرز پەیامێکی نهێنی سیستانی بۆ سەدر ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ناوەڕۆکی پەیامێکی عەلی سیستانی، لێڤەگەڕی باڵای شیعەکانی عێراق بۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئاشکرا دەکات کە بووەهۆی وەستاندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی هەفتەی ڕابردووی بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاتێک هەفتەی ڕابردوو کازم حائیرى، یەکێک لە مەرجەعەکانى شیعە لە عێراق وازهێنانى راگەیاند و داوا لە شوێنکەوتووانى دەکات شوێنى عەلى خامنەیی بکەون و خودی موقتەدا سەدرەوە، عێراقی گەیاندە لێواری شەڕی ناوخۆ، تەنیا یەک پیاو هەبوو کە دەیتوانی ڕێگری لێبکات، ئەویش عەلی سیستانییە کە ئێستا 92 ساڵە.

 

ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی هیچی بە ئاشکرا و بۆ ڕای گشتی نەگوت سەبارەت بەو نائارامییەی کە لە ناوچەی سەوز ڕوویدا، بەڵام بەرپرسانی حکومەت و بەرپرسانی باڵای شیعە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان وتووە کە تەنها هەڵوێستی سیستانی لە پشت پەردەوە بووەهۆی وەستاندنی ئاڵۆزییەکان.

 

پەیمانگای واشنتۆن لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، چەند یەكەیەكی حەشدی شەعبی نزیك لە ئێران سەرەتا تەقەیان كردووە لە ڕووبەڕووبوونەوەكەی ئەم دواییانەی لەناو "ناوچەی سەوز" لە بەغدا، ئەوەش وای لە خۆپیشاندەرانی سەدری كرد پەنا ببەنە بەر تەقەكردن بە چەكی قورسەوە، بەو شێوە دۆخەکە تەواو ئاڵۆز بوو لە بەغدا و بەهۆیەوە 30 کەس لە لایەنگرانی سەدر کوژران.


بۆ تێگەیشتن هەم لە چۆنێتی سەرهەڵدانی نائارامییەکان و هەم چۆنیەتی دامرکاندنەوەی، ئاژانسی ڕۆیتەرز لەگەڵ نزیکەی 20 بەرپرسی حکومەتی عێراق و ڕەوتی سەدر و لایەنە شیعەکانی ڕکابەر کە نزیکن لە ئێران قسەی کرد، زۆربەیان بە مەرجی ئەوەی ناویان ئاشکرا نەکرێت قسەیان کردووە.

 

سەرجەمیان ئاماژەیان بە دەستێوەردانێکی یەکلاکەرەوەی پشت پەردەی سیستانی کرد لە نەجەفەوە بۆ بۆ وەستاندنی شەڕ، بە وتەی ئەو بەرپرسانە، نوسینگەی سیستانی دڵنیایی داوە بە سەدر ئەگەر داوا لە شوێنکەوتووانی نەکات توندوتیژییەکان ڕابگرن، سیستانی ئەو نائارامییە ئیدانە دەکات.

 

بەرپرسێکی حکومەتی عێراق بە ئاژانسەکەی وتوووە، "سیستانی پەیامێکی بۆ سەدر ناردووە کە ئەگەر توندوتیژییەکان ڕانەگرێت ئەوا سیستانی ناچار دەبێت بەیاننامەیەک بڵاوبکاتەوە کە داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات- ئەمەش وای لە سەدر دەکرد لاواز دەربکەوێت و هەروەها وەک ئەوە دەردەکەوت کە سەدر ئەو خوێنڕێژییەی لە عێراق دەستپێکردووە."

 

هاوکات سێ کەسایەتی شیعەی نزیک لە سیستانی ئەوەیان پشتڕاست نەکردەوە کە نوسینگەی سیستانی پەیامی بۆ سەدر ناردووە، بەڵام وتیان بۆ سەدر لای ڕوون بووە کە سیستانی بەم زووانە قسە دەکات ئەگەر نائارامییەکان کۆتایی پێ نەهێنێت.

 

هەرەها بەرپرسێكی لایەنەکانی نزیک لە ئێران ڕایگەیاندووە، ئەگەر نوسینگەی سیستانی نەبوایە، "موقتەدا سەدر كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی نەدەكرد" بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە.

 

زیاتر بخوێنەوە: سەدر بۆ لایەنگرانی: لە ماوەی 60 خولەکدا بکشێنەوە

زیاتر بخوێنەوە: ڕۆژنامەی العرب پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئێران بۆ سەدر ئاشکرا دەکات