گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەكەم هەنگاو بۆ قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزبازی لە هەرێم

2022.09.02 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم هەنگاو بۆ قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزبازی لە هەرێم

ناس كورد-
فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزبازی پێشكەشی پەرلەمان دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە بڕیارێكی ئامادەكردووە بۆ (قەدەغەكردنی بانگەشەكردن بۆ هاوڕەگەزبازی) كە زۆربەی فراكسیۆنەكان واژویان لەسەر پێشنیازە یاساكە كردووە.

 

د.ئیسماعیل سگێری جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان كە خۆی سەرپەرشتی ئامادەكردن و كۆكردنەوەی واژوی بۆ پێشنیازە بڕیارەكەی كردووە رایگەیاند: پڕۆژە بڕیارەكە بە ناونیشانی قەدەغەكردنی بانگەشە بۆ هاوڕەگەزبازی لە هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە و لە شەش مادە پێكهاتووە، سزای بۆ هەموو ئەو كەس لایەن و گروپ و رێكخراو و بازرگانانە داناوە كە بانگەشە یان هاندان بۆ هاوڕەگەزبازی دەكەن له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو گوتیشی، بە سوپاسەوە پەرلەمانتارانی زۆربەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان واژویان لەسەر ئەو پڕۆژە بڕیارە كردووە، لە پێناو پارێزگاریكردن لە تاك و خێزان وئاكار و بەها پیرۆزەكانی كۆمەڵگەی كوردستان و دوای پێشكەشكردنی پێشنیازە بڕیارەكە بە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەخرێتە كارنامەی یەكێك لە كۆبوونەوەكان و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ دەكرێت و لە خوێندنەوەی سێیەم پەسەند دەكرێت.