گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

سەنتەرێكی عێراقی لانیكەمی بژێوی خێزانێكی چوار كەسی ئاشكرا كرد

2022.09.02 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
سەنتەرێكی عێراقی لانیكەمی بژێوی خێزانێكی چوار كەسی ئاشكرا كرد

ناس كورد-
ناوەندێکی توێژینەوەی عێراقی کەمترین تێچووی ژیانی خێزانە هەژارەکانی لە عێراق دیاریكرد كە سەرباری دەوڵەمەندییەكەی، كەچی وڵات بەدەست ڕێژەیەکی بەرزی هەژاری و بێکارییەوە دەناڵێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



بەپێی ئامارەکانی سەنتەری توێژینەوەی بازاڕ و پاراستنی بەکاربەری زانکۆی بەغدا، کەمترین ئاستی ژیان بۆ خێزانە هەژارەکانی عێراق یەک ملیۆن دیناری عێراقییە کە دەکاتە نزیکەی 681 دۆلار.



مەحمود عەبدوڵڵا جاسم، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ڕایگەیاندووە، "سنووری بژێوی ژیانی خێزانە هەژارەکان کە لە چوار ئەندام پێکدێت، لەنێویاندا دوو منداڵ، مانگانە یەک ملیۆن دینارە كە دابەش دەبێت بەسەر کرێی خانوو، خەرجییەکانی ڕۆژانە و پێداویستییەکانی دیکەی خێزان."



ئاماژەی بەوەشکرد، کرێی خانوو لە 250 هەزار دینارەوە بۆ 500 هەزار دینارە، لەکاتێکدا ئەو بڕە پارەیەی دەمێنێتەوە بۆ خەرجییە سەرەتاییەکانی خێزان و خەرجییەکانی وەک خۆراک تەرخانکراوە، دەشڵێت "ئەو بڕە پارەیەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو خێزانە هەژارانە خەرج دەكرێت بەشی ئەوە ناکات".



لەم دواییانەدا عێراق بەدەست هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکانەوە دەناڵێنێت لە ئەنجامی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.