گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆڵەندا؛ بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەى گەرماوە هاوڵاتییەکی زۆر گیانیان لەدەستداوە

2019.08.09 - 18:36
App store icon Play store icon Play store icon
هۆڵەندا؛ بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەى گەرماوە هاوڵاتییەکی زۆر گیانیان لەدەستداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئاژانسی نیشتیمانی ئاماری هۆڵەندا ئامارێکی مەترسیداری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماى لە وڵاتەکەیدا ئاشکرا کرد، بەگوێرەى ئەو ئامارە لە ماوەى دوو هەفتەدا نزیکەى سێ هەزار کەس بەهۆى گەرماوە گیانیان لەدەستداوە. . ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی نیشتیمانی ئاماری هۆڵەندا 'سی بی ئێس' لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە: "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هۆڵەندا و هاتنی شەپۆلێکی گەرمای توند تەنها لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا تا ئەمڕۆ هەینی 400 کەس گیانیان لەدەستداوە". . ئاژانسی نیشتیمانی ئاماری هۆڵەندا ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو شەپۆلە گەرمایەی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕوی کردووەتە هۆڵەندا و وڵاتانی ئەوروپا، دووەمین شەپۆلی گەرمایە لە وەزی هاوینی ئەمساڵدا و کاریگەرییەکی خراپیشی هەبوە لەسەر وڵاتەکە لەکاتێکدا ئەو پلەی گەرمایە کە تەنها 15% لە پلەی گەرمای وەرزی هاوینی ساڵانی ڕابردوو بەرزترە". . ئەو ئاژانسە ئامارێکی مەترسیداری ئاشکرا کردووە، باسی لەوە کردووە: "لەرۆژی 22ی تەمموزی 2019ەوە تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 9ی ئابی 2019، کە ماوەی 18 رۆژ دەکات لە تەواوی هۆڵەندا دوو هەزار 964 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرماوە". . ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمساڵ شەپۆلێکی گەرمای بەرزی پڕوکێنەر ڕوی لە هۆڵەنەدا و وڵاتانی ئەورپی کردوو، بە جۆرێک کە پلەکانی گەرما گەیشتونەتە 40 پلەی سیلیزی ئەوەش نزیکەی حەوت پلە لە پلەی گەرمای ساڵای ڕابردوو بەرزترە و ئەوەش بەرزترین پلەی گەرما بوە لە مێژوی هۆڵەندایا. . .