گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

36 هەزار حاڵەت لە ساڵێكدا

دەستدرێژی سێكسی لەناو سەربازانی ئەمریكا بەڕێژەی 13% زیادی كردووە

2022.09.02 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
دەستدرێژی سێكسی لەناو سەربازانی ئەمریكا بەڕێژەی 13% زیادی كردووە

ناس كورد-

راپۆرتێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكرایەوە، بەو ئەنجامە گەیشتووە كە حاڵەتەكانی دەستدرێژی سێكسی بەڕێژەیەكی بەرچاو لەناو سوپادا زیادی كردووە، لە بەرامبەردا ڕێژەی تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو حاڵەتانە لە دابەزیندایە بەهۆی كەمبوونەوەی متمانە بە سیستمی دادپەروەری سەربازی و نەگەیشتنە ئەنجامی سكاڵاكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راپۆرتەکەدا هاتووە كە زیاتر لە 8%ی سەرجەم سەربازە ژنەکانی سوپای ئەمریكا لە ساڵی 2021دا تووشی گێچەڵ و دەستدرێژی سێكسیی نەخوازراو بوونەتەوە، ڕێژەكە لەنێو سەربازە پیاوەكاندا گەیشتووەتە 1.5%، ئەمەش بەرزترین رێژەیە لەو کاتەوەی پنتاگۆن لە ساڵی 2004 دەستیکردووە بە تۆمارکردنی ئەو جۆرە حاڵەتانە.

 

بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو کە پێنتاگۆن لەو ماوەیەدا هانی قوربانییەکان دەدا و ئاسانکارییان دەکرد بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی هەر حاڵەتێکی دەستدرێژی سێکسی، ساڵی 2021دا تۆماركردنی سكاڵا بە شێوەیەكی بەرچاوی  كەمیكردووە، لە كاتێكدا حاڵەتەكانی دەستدرێژی و گێچەڵی سێكسی زور زیادیان كردووە.

 

پنتاگۆن ساڵانە راپۆرتێک بڵاودەکاتەوە لەسەر ژمارەی ئەو دەستدرێژییە سێکسییانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەستدرێژی سێکسی تاوانێکی زۆر کەم راپۆرتکراوە، وەزارەتەکە دوو ساڵ جارێک دەستیکردووە بە راپرسییەکی نهێنی بۆ ئەوەی وێنەیەکی روونتر لە کێشەکە وەربگرێت.

 

لە راپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە نزیکەی 36 هەزار سەربازی نێر و مێ رووبەڕووی پەیوەندی سێکسیی نەخوازراو بوونەتەوە، لەكاتێكدا ئەم ژمارەیە لە 20 هەزار حاڵەت زیاتر نەبووە لە ساڵی 2018دا. بەپێی قسەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا، حاڵەتەکان لە ساڵی 2021 بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 13% زیادیان کردووە.

 

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە لاوازییەکی بەرچاو لە ڕێژەکانی تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەم پێشێلکاریانە کراوە، چونکە لە ساڵی 2021دا تەنها حەوت هەزار و 260 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی (20%) ڕاپۆرت کراوە.