ناس كورد-
بەیانیی ئەمڕۆ لەکاتی کۆکردنەوەی ئاسن لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی ئاسن لە کفری، مینێک تەقییەوە و بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک برینداربوون، بەڵام دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە کوڕەکە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رووداوەکە دەوروبەری کاژێر 11:00 بووە، ئەو دوو کەسەی برینداربوون رۆژانە لە گۆڕەپانەکە ئاسن کۆدەکەنەوە.
عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا (2ی ئابی 2022) راگەیاند، باوک و کوڕکێک لەکاتی کۆکردنەوەی ئاسن، مینێکیان پێدا تەقیوەتەوە.
کوڕەکە ناوی "عەلی تارق حوسێن"ـە و لەدایکبووی 2006ـە. پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، کوڕەکە گیانی لەدەستداوە و باوکیشی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.
لە کفری 30 گۆڕەپانی ئاسن هەن کە رۆژانە سێ هەزار تۆن ئاسن لە ناوچەکانی خوارووی عێراقەوە دەبرێنە کفری و لەوێشەوە بۆ سلێمانی دەنێردرێن کە زیاتر لە 600 کرێکار، شۆفێر و بازرگان کاری تێدا دەکەن.