گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

داعش لەرێگەی ژنانەوە ئەندامانی هەسەدە دەكاتە ئامانج

2022.09.02 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
داعش لەرێگەی ژنانەوە ئەندامانی هەسەدە دەكاتە ئامانج

ناس كورد-
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، تەرمی ئەندامێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەلومەرجێكی گوماناوی و نهێنیدا بە كوژراوی دۆزراوەتەوە كە گوللە بەر سەری كەوتووە، لێكۆڵینەوەكە  دەریخستووە كە بە دەمانچەیەكی سەربازی كوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



بەپێی زانیارییەكانی ڕوانگەکە، (2ی ئەیلوولی 2022)، ”ژنێکی داعش ئەندامەی هەسەدەی ناسیەوە و هەڵیخەڵەتاندووە و ڕای کێشاوە بۆ ئەو شوێنەی دیاری كردووە، دواتر بە دەمانچەیەکی بێدەنگ كوشتوویەتی، پێشتر داعش سودی لە ژنان وەرگرتووە بۆ كوشتنی خەڵكی لەڕێگەی بەكارهێنانی ژندا.”

بەپێی ئامارەكانی روانگەی سوری، لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە، ”گروپە چەكدارەكان و شانەكانی داعش 127 كردەیان لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی “ئیدارەی خۆسەر” لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام دراوە.”