گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هەناردەی نەوتی كەركوك 120% كەمیكردووە

2022.09.02 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
هەناردەی نەوتی كەركوك 120% كەمیكردووە

ناس كورد-
هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركی بەرێژەی 120% كەمیكردووە و لە دوو ملیۆن و 344 هەزار بەرمیلەوە بۆ ملیۆنێك و 109 هەزار بەرمیل دابەزیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت لە ڕوونكردنەوەیەكدا (2ی ئابی 2022) دەڵێت، ”كەركوك ئێستا نەوت خەزن دەكات و لە (340 هەزار) بەرمیلی بەرهەمهێندراو تەنیا (49 هەزار) بەرمیلی رۆژانە هەناردەی دەرەوەی دەكات.”


بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی نەوتی كەركوك لە نێوان مانگەكانی ( تەموز و ئابی)ی 2022 بەم شێوەیەیە:
•    هەناردەی نەوتی كەركوك لە مانگی تەمووزی 2022:
(2 ملیۆن و 344 هەزارو 536) بەرمیل بووە
•    هەناردەی نەوتی كەركوك لە مانگی ئابی 2022:
(ملیۆنێك و 109 هەزارو 528) بەرمیل بووە
لە نێوان مانگی تەموزو ئابدا جیاوازیەكە ( ملیۆنێك و 235 هەزارو 8 )بەرمیلە، بەڕێژەی (120%)

كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ  دوو هۆكار دەگەڕێتەوە:
•    خەزنكردن و هەڵگرتنی نەوتی بەرهەمهێنراوی كەركوك.
•    پێداویستی ناوخۆیی و زیادبوونی بەرهەمی پاڵاوگە ناوخۆییەكان.
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی كەركوك بە (درەو)ی راگەیاند:
بەرهەمی رۆژی 31/8/2022 نەوتی كەركوك (340 هەزار) بەرمیلە بەمشێوەیە دابەش بووە:
•    (85 هەزار) بەرمیل نەوتی بەڕێژەی (25%)ی خەزن كراوە لە خەزانەكانی كەركوكدا كە توانای خەزنكردنی (3 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەیە.
•    (255 هەزار) بەرمیلی بەكارهێندراوە بەرێژەی (75%) بەم شێوەیە:
–    (49 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهانی توركی كراوە، واتا لەكۆی بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كەركوك كە (340 هەزار) بەرمیلە (14.4%) دەكات.
–    (206 هەزار) بەرمیلی لەناوخۆدا بەكارهاتووە بەم شێوەیە:
•    (40 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاوگەی كار.
•    (39 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاوگەی بازیان
•    (52 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاگەی بێجی
•    بەشەكەی تریشی بۆ پاڵاوگەكانی ترو  وێستگەكانی كارەبایە