گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئەو کارمەندەی ئاسایش کە لەلایەن کوڕی فەرماندەیەکی پێشمەرگە بریندار کرابوو گیانی لەدەستدا

2022.09.02 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کارمەندەی ئاسایش کە لەلایەن کوڕی فەرماندەیەکی پێشمەرگە بریندار کرابوو گیانی لەدەستدا

ناس كورد-
هیوا مامەند، ئەو کارمەندەی ئاسایشی سۆران کە شەوی 22ی ئابی 2022 لەلایەن کوڕی فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە بازگەی گەلی عەلی بەگ تەقەی لێکرا و بریندار بوو، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی سەختیی برینەکەی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کارمەندەکەی ئاسایشی سۆران، ناوی هیوا مامەند بوو و تەمەنی 40 ساڵ بوو، باوکی چوار منداڵ بوو.

 

 

خزمێکی نزیکی هیوا بە تەلەڤزیۆنی ڕوداوی گوت: "هیوا لە دەوامی خۆی بووە لە بازگەی گەلی عەلی بەگ، ئۆتۆمبێلێک کە کوڕی فەرماندەیەکی پێشمەرگە لێی خوڕیوە، دەشکێنێتەوە سەری و سەرەتا بە ئۆتۆمبێل دەیشێلێت و دواتر گوللـەیێک لە سەری دەدات."

 

 

پێشتر لە 23-08-2022 سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبارەی ئەو رووداوە رایگەیاندبوو: "شۆفێرێک ئۆتۆمبێلەکەی لە بازگەی نێوان خەلیفان - سۆران رانەگرتووە، کە کوڕی فەرماندەیەکی سەربازی بووە، ئەوانیش تەقەیان لێکردووە و دواتر دەستگیریان کردووە".

 

 

ئەو سەرچاوە ئەمنییە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بوو، شەوی 22ی ئاب، کاژێر 10:52، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ تۆیۆتا لە خەلیفانەوە بەرەو سۆران رۆیشتووە و لە بازگەی نێوان خەلیفان سۆران راینەگرتووە، هەر بۆیە هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لێکردووە.

 

بەهۆی تەقەی ئاسایشەوە، وەکو ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی پێکردنوو، دوو کەس بەسووکی بریندار بوون، کە "یەکێکیان شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و کوڕی فەرماندەیەکی سەربازی بووە."

 

سەرچاوە ئەمنییەکە باسی لەوەش کردبوو، دواتر ئۆتۆمبێلەکە بەرەو خەلیفان گەڕاوەتەوە و شکاندوویانەتەوە سەر ئۆتۆمبێلی ئاسایش و هەڵاتوون بۆ خەلیفان، لەوێ ئاسایش دەستگیری کردوون. گوتبووشی، ئۆتۆمبێلەکە چوار کەسی تێدابووە و دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە.

 

لەبارەی رووداوەکە و  گیانلەدەستدانی هیوا، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سۆران بە رووداوی راگەیاند: "کەیسەکە لە دادگەی سەربازییە، بەمنزیکانە بەپێی یاسا سزا بۆ بکوژ دەردەچێت و بکوژ و ئەوانەشی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە دابوون دەستگیر کراون و لای ئاسایشن".