ناس كورد-
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتڕاستیكردەوە دوایین وەڵامی ئێرانی پێگەیشتووە لەبارەی ڕێككە تنی كۆتایی پەیوەست بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڵام دەڵێت وەڵامەكە "بنیاتنەر نییە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڤیدانت پاتەل (2ی ئابی 2022) وتی، ”دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە وەڵامی ئێرانمان لەڕێگەی یەکێتی ئەوروپاوە وەرگرتووە” و. ئاشكرای كرد كە ”ئێمە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین و لەڕێگەی یەکێتی ئەوروپاوە وەڵام دەدەینەوە، بەڵام بەداخەوە بنیاتنەر نییە.”
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا چەند ڕۆژ لەمەوبەر هیوای خواست لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران زیندوو بكرێتەوە.
وهزارهتی دهرهوهی ئێران ڕایگهیاند كە بۆچوونی خۆی لهسەر وهڵامی ئهمریكا بۆ دهقی ڕهشنووسی ڕێككهوتننامهكهی سهبارهت به ئهگهری ههڵوهشاندنهوهی گهمارۆكان ناردووه.
ناسر كهنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا (2ی ئەیلوولی 2022) بڵاویکردەوە، "دوای وەرگرتنی وەڵامی ئەمریکا، تیمی پسپۆڕانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وردی خوێندنەوەیان لەسەر کردووە، هەروەها وەڵامەکانی ئێران نوسراون و دوای هەڵسەنگاندنی هەموو ئاستە جیاوازەکان، شەوی ڕابردوو ڕادەستی ڕێکخەر کران".
کەنعانی وتیشی، ئەو دەقەی کە نێردراوە نزیكبوونەوەیەكی تێدایە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە دانوستانەکان.