ناس كورد-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند كە بۆچوونی خۆی له‌سەر وه‌ڵامی ئه‌مریكا بۆ ده‌قی ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان ناردووه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناسر كه‌نعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا (2ی ئەیلوولی 2022) بڵاویکردەوە، "دوای وەرگرتنی وەڵامی ئەمریکا، تیمی پسپۆڕانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وردی خوێندنەوەیان لەسەر کردووە، هەروەها وەڵامەکانی ئێران نوسراون و دوای هەڵسەنگاندنی هەموو ئاستە جیاوازەکان، شەوی ڕابردوو ڕادەستی ڕێکخەر کران".
کەنعانی وتیشی، ئەو دەقەی کە نێردراوە نزیكبوونەوەیەكی تێدایە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە دانوستانەکان.