گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی لەسەر ڤیدیۆی تیک تۆک گەنجێک دەستگیر کرا

2022.09.01 - 20:27
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی لەسەر ڤیدیۆی تیک تۆک گەنجێک دەستگیر کرا

ناس کورد- 

لەدوای بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک کە تێیدا دروشم و پەیامی گروپی (داعش) و هەڕەشەی کوشتن و سەربڕینی تێدا بڵاوکردووەتەوە، ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسەیان بەتۆمەتی پەیوەندیی بە داعش دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (پێنجشەممە 1-9-2022) ڕایگەیاند، " دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن تۆمەتبار (م ،ع ،ع ) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک کە تێیدا دروشم و پەیامی گروپی تێرۆریستانی (داعش) و هەڕەشەی کوشتن و سەربڕینی تێدا بڵاوکردووەتەوە، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەوبارەیەوە دەستیان بەکۆکردنەوەی زانیاری ورد کرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی شوێن و ناسنامەی تۆمەتبارەکە، بەپێی ماددەی (٢) ی بەرەنگاربونەوەی تێرۆر، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە (٢٧/ ٨ /٢٠٢٢)دا له قەزای چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانمان لەئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکرد." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناو چەندین گرتەی ڤیدیۆیی دیکە لەناو مۆبایلەکەیدا دەستیبەسەردا گیرا، لەبەر هەستیاری دۆسیەکە و ڕەوتی لێکۆڵینەوە گرتە ڤیدیۆییەکانی دیکە بڵاوناکەینەوە و پارێزراون." 

 

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەڵێت، "ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت بۆ قەڵاچۆکردن و دەستگیرکردن و بنبڕکرندی تێرۆر و تێرۆریستان لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان."