گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی بزانە

بەوێنە؛ کچێکی گەنج خۆی سوتاند و لە ماڵەکەشیانەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە

2022.09.01 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ کچێکی گەنج خۆی سوتاند و لە ماڵەکەشیانەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە

ناس کورد-

 

کچێکی مێردمنداڵی تەمەن 14 ساڵی خەڵکی مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ڕێگرتنی کەسوکارەکەی لە خوێندنی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە گوندی دێ بونیاو-ی سەربە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کچێکی تەمەن 14 ساڵ بەناوی شێوە بالوایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەهۆی ڕێگریکردنی بنەماڵەکەی لە درێژەدان بە خوێندنی لە پۆلی 10، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوە بالویە دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە خۆی لە دەلاقەی ماڵەکەیانەوە فڕێداوەتە خوارەوە و ڕانی شکاوە و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازراوەتەوە، بەڵام ڕۆژی چوارشەممە 31-8-2022، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

 

جێی ئاماژەیە، لە بەشیک لە گوندەکانی سنوری مەریوان قوتابخانەی دواناوەندی بۆ خوێندنی کچان نییە و دەبێت بۆ درێژەدانی خوێندن بچنە شاری مەریوان.

 

کچێکی مەریوانی بەهۆی ڕێگری کردنی بنەماڵەکەی لە درێژەدانی خوێندن خۆی سووتاند