گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ؛ ’’دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی ڕادەگیرێت’’

2022.09.01 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ؛ ’’دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی ڕادەگیرێت’’

ناس کورد-

 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر دۆخی سلێمانی بەمشێوەیە بەردوام بێت، لە چوار مانگی داهاتوودا مووچەی مووچەخۆران دەوەستێت و دابەش ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 1-9-2022) ڕایگەیاند، "مانگانە پێویستە لە داهاتی سلێمانی 90 ملیار دینار بۆ مووچە و خەرجی سەرۆکایەتییەکان و هەروەها 30 ملیاریش بۆ نەسریە تەرخان بکرێت، بەڵام لە سلێمانی دەڵێنن، داهات 70 بۆ 80 ملیار دینارە، واتە ئەگەر هیچ پڕۆژەیەکیش ئەنجام نەدرێت، زیاتر لە 30 ملیار دینار کورتهێنان هەیە." 

 

وتیشی، "لەئێستادا بۆ چارەسەرکردنی ئەوە حکومەت لە داهاتی نەوتی مانگی داهاتوو ئەو کورتهێنانە بۆ سلێمانی پڕدەکاتەوە، مانگی ڕابردوو 44 ملیار کورتهێنان هەبووە، هاتوون بە پارەی نەوتی مانگی هەشت پارەکەیان داوە، واتە ئێستا هێشتا کە مووچەی مانگی هەشت دەستیپێنەکردووە، بەڵام 138 ملیاری سلێمانی دراوە بە مووچە کە ئەگەر وا بڕوات چوار مانگی دیکە لە سلێمانی هیچ مووچەیەک نادرێت، واتە لە هەرێم لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت، بەڵام لە سلێمانی دابەش ناکرێت." 

 

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، "چارەسەر ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم بەرپرس بێت و دەسەڵاتی هەبێت لە کۆکردنەوەی دات لە سەرجەم خاڵە سنورییەکان و هەمووی بچێتەوە خەزێنەی حکومەت."