گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نرخی ئەمپێری موه‌لیدە دیاریكراو کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێر

2022.09.01 - 12:43
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی ئەمپێری موه‌لیدە دیاریكراو کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێر

ناس کورد-

 

نرخی كارەبای موه‌لیدە بۆ مانگی رابردوو لە سلێمانى لەنێوان (18) بۆ (19) هه‌زار و (750) دینار دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە ئه‌م مانگه‌ش 24 كاتژمێر كاره‌با دابین ده‌كرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى کارەباى سلێمانى (1-9-2022)، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی رابردودا (65) دینار دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە ئه‌م مانگه‌ش 24 كاتژمێر كاره‌با دابین ده‌كرێت.

 

ئه‌مڕۆپێنجشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (65) دینار بۆ مانگی ئاب دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (280) بۆ (300) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (18) هه‌زار بۆ (19) هه‌زار و (750) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.

 

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئەیلول، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.