ناس کورد-
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق دەستگیرکردنى 13 تیرۆیستى لەپارێزگاى کەرکوک راگەیاند، کە پلانیان بۆ هێرشکردن دانابوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى شانەى میدیاى ئەمنى (1-9-2022)، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد، لە پارێزگای کەرکوک دەستیکرد بە دانانی بۆسەی توند، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی نۆ تیرۆریست کە پلانیان دانابوو هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان بکەنە ئامانج.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها هێزەکان لەسەر بڕیارى دادوەر، توانیویانە چوار تیرۆریستی دیکە دەستگیر بکەن کە لەناو بەناو پۆلیسی ئیسلامی و دیوانی سەربازان کاریان کردووە و بەشدارییان لە بەئامانجکردنی چەند شوێنێکی ئەمنی کردووە.