گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبڕکێی سەرۆککۆمار

پارتى لەسەر ’’دەستپێشخەرییەکەى بارزانى’’ رونکردنەوە دەدات

2022.09.01 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى لەسەر ’’دەستپێشخەرییەکەى بارزانى’’ رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پارتى رەتیدەکاتەوە بارزانى هیچ دەستپێشخەرییەکى هەبێت بۆ چارەسەرى دۆخى ئاڵۆزى عێراق تا سەرۆکى هەرێم بیگەیەنێتە لایەنەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجید شەنگالی (1-9-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت ""هیچ شتێكی فه‌رمی نییه‌ كه‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک هه‌بێت له‌لایه‌ن بارزانی، تا نێچیرڤان بارزانى بیگه‌نێت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو پارتی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دۆخی عێراقین".

 

وتیشى  "پارتی به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ شیعه‌كان لایه‌نه‌ سونییه‌كان بۆئه‌وه‌ی دۆخی عێراق به‌ره‌وپێش بچێت، به‌ڵام هیچ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نییه‌، باوه‌ڕناكه‌م بارودۆخی عێراق ئاماده‌ بێت بۆ ده‌ستپێشخه‌ری لە ئێستادا".

 

شنگالى بە پێویستى دەزانێت، ده‌بێت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ندێک لە داواکارییەکانى سەدر جێبەجێ بکات، "له‌ 60 خوله‌ک خۆپیشاندەران و لایەنگرانی سەدر كشانه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان، لەوانەیە له‌ 60 خوله‌كی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌ی سه‌وز، ڕه‌وتی سه‌دری به‌هێزه‌ و ده‌توانێت زۆر شت بكات".

 

دەشڵێت، "من لەو باوه‌ڕەدا نیم له ‌كاتێكی زوودا دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ببێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌دوای هه‌ندێک ڕێككه‌وتنی لایه‌نی سیاسی له‌سه‌ر هه‌ندێک شت ڕێككه‌وتن هه‌بێت،،‌ لانی كه‌م ئه‌گه‌ر بكرێت له‌وانه‌یه‌ له‌دوای 10-20 ڕۆژی دوای چله‌ی ئیمام حسێن کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بكرێت. "

 

هەورەها لەبارەى ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى لەسەر پۆستى سەرۆککۆمار، شنگالى وتى "هتا ئێستا له‌بابه‌تی سه‌رۆکكۆمار پێشكه‌وتن نه‌بووه‌ ڕاسته‌ گفتۆگۆ هه‌ن، به‌ڵام وه‌كو شتێكی فه‌رمی به‌وه‌ی به‌یه‌ک كاندید بچینە په‌رله‌مان هه‌تا ئێستا شتێكی وانییه‌، من باوه‌ڕم وایه‌ له‌دوای ئه‌و دۆخه‌ی عێراق یه‌كێتی و پارتی کار له‌سه‌ر یه‌كڕیزی دەکەن".

 

 لەبارەى سەردانەکەى فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق بۆ ئێران، پەرلەمانتارەکەى پارتى وتى "فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وەک وەزیری دەرەوە چووه‌ بۆ ئێران نەک وەک حیزب ".