گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گفتوگۆ لەگەڵ پارتی’’

یەکێتى: دانیشتنى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارە نەک هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان

2022.09.01 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى: دانیشتنى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارە نەک هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان

ناس کورد-

 

یەکێتی نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، دانیشتنی چاوەڕوانکراوى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار دەبێت نەک هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

غەیاس سورچى  کارگێڕی مەڵبەندی یەکێتیی لە موسڵ بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى وت "بە پشتبەستن بەو شتانەی کە موقتەدا سەدر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا رایگەیاند کە دەستوەردان لە کاروباری حکومەتدا ناکات، دانیشتنێکی پەرلەمان بۆ دیاریکردنى سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت، لە بەرامبەریشدا گەورەترین کوتلە ئەرکی ناونانی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەتیان پێسپێردراوە”.

 

 سورچى ڕوونیكردەوە "گفتوگۆکان لەگەڵ پارتی بەردەوامن، یەكێتی پابەندە بە كاندیدەکەی خۆی کە بەرهەم ساڵحە".

 

بەوتەى سورچى "پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی سه‌در ئاسان بووە، له‌ زوترین كاتدا حكوومه‌ت پێكده‌هێنرێت".