گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە

دوو کەس بەرووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

2022.09.01 - 08:45
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کەس بەرووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

 

دوو کەس لە هەولێر و کۆیە لە دوو رووداوى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر3:30بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر پردی ڕێگای بنەسڵاوەی کۆن، ئۆتۆمبێلێکی هیۆندای تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و بێئاگایی لەپردەکە کەوتە خوارەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەدەرەنجامی ڕوداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی تریش بەسەختی برینداربوون، زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.

 

لاى خۆیەوە، هاتوچۆى کۆیە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، درەنگانى شەوى رابردوو لە ڕێگەی نێوان ( کۆیە _ دوکان ) نزیك گوندی داوداوە تراکتۆرێك کۆنتڕۆڵى لە دەستدا و وەرگەڕا، بە ھۆیەوە شۆفێرەکەی گیانى لەدەستدا.

May be an image of body of waterMay be an image of ‎car, outdoors and ‎text that saysMay be an image of outdoorsMay be an image of railway and roadMay be an image of outdoors