گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە’’

شانەی میدیای ئەمنی رونکردنەوە لەسەر دۆخى ئەمنى بەسرە دەدات

2022.09.01 - 08:25
App store icon Play store icon Play store icon
شانەی میدیای ئەمنی رونکردنەوە لەسەر دۆخى ئەمنى بەسرە دەدات

ناس کورد-

 

شانەی میدیای ئەمنی عێراق جەختیکردەوە دۆخی پارێزگای بەسرە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، ئەوەش دواى بڵاوبوونەوەى چەند هەواڵێک لەبارەى سەرهەڵدانى توندوتیژى لەشارەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەی میدیای ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا (1-9-2022) کە کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێ هەواڵى دژبەیەک دەستیادەستیان پێکراوە لەبارەى ڕووداوە ئەمنییەکان و ئاژاوەگێڕییەکان لە پارێزگای بەسرە.

 

ڕوونیشیكردووەتەوە "بابەتەكە ڕووداوێكی كوشتنە لە ناوەندی پارێزگاکە لەگەڵ  برینداربوونى کەسێکى تر، هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك تۆمەتباریان دەستگیركردووە و ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن و بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە دەكەن".

 

شانەی میدیای ئەمنی جەختیشیكردەوە، "دۆخی ئەمنی لەژێر كۆنترۆڵدایە، ئێستا دۆخەكە ئارامە و هێزە ئەمنییەكان بەتەواوی لە پارێزگاكە جێگیركراون".