گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ھێزێکی کۆماندۆ لەسلێمانى ’’چونەتەسەر کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک’’

2022.08.31 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
ھێزێکی کۆماندۆ لەسلێمانى  ’’چونەتەسەر کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ھێزێکی کۆماندۆ چونەتەسەر کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک و داوایان لێکردون داتا و سێرڤەرەکانیان ببەن بۆ شارەوانی سلێمانی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دابان محەمەد لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دوێنێ ھێزێکی کۆماندۆ، چونەتەسەر کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک، داوایان لێکردون داتا و سێرڤەرەکانیان ببەن بۆ شارەوانی سلێمانی، گومان دەکرێت ھەندێک لە کۆمپانیاکان داھاتیان نەگەڕاندبێتەوە بۆ شارەوانی! یان مەقاسەیان بەو پارەیە لەگەڵ شتی ترا کردبێت.

 

دەشڵێت، وەرگرتنی ڕوسومات لەلایەن کۆمپانیاوە نایاساییە، بڕیاری دادگاش دەرچوە، کە وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاک  لەلایەن کۆمپانیاوە نایاساییە.

 

دابان محەمەد باسى لەوەکردووە، "ئەم ھەنگاوەی دوێنێ کارێکی باشە، ئەگەر کۆمپانیاکان ھەڵوەشێننەوە و کۆی دۆسیە و پرۆسەکە ڕادەستی شارەوانی بکرێت، بەڵام ئەگەر بۆ گۆڕانکاری بێت لە چەند کۆمپانیایەکەوە بۆ کۆمپانیایەک، ئەوە کارێکی خراپە و گرفتی گەورە بەرۆکی ھاوڵاتیان و کاسبکاران دەگرێت".