گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ناوەڕۆکى پەیوەندى تەلەفۆنى بایدن و کازمى

2022.08.31 - 20:59
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى پەیوەندى تەلەفۆنى بایدن و کازمى

ناس کورد-

جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا بەتەلەفۆن پەیوەندى بە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق (31-8-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت، کە تێیدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی عێراق دوای رووداوەکانی ئەم دواییە کرا.

 

لە پەیوەندییەکەدا بایبدن پشتیوانی ئەمریکای بۆ عێراقێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری دەربڕی، وەک لە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراقدا هاتووە.

 

بایدن ستایشی ڕۆڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و سەرکردایەتییە ژیرەکانی کرد لە کاتی پەرەسەندنی گرژییە سیاسییەکان و ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە.

 

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ستایشی رۆڵى هێزە ئەمنییەکانی عێراقی کرد، هاوکات سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدانی عێراق کرد.

 

بایدن داواشی لە هەموو سەرکردەکانی عێراق کرد بەشداری گفتوگۆیەکی نیشتمانی بکەن؛ بۆ دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ دەرچوون لەو بنبەستەى ئێستا بەپێی دەستوور و یاساکانی عێراق.

 

هەروەها بایدن ستایشى هەوڵەکانی کازمی کرد بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لەڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە.