گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هاوپەیمانێتییەکەى عامرى داواى سازش دەکات: هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان کێشە دروستدەکات

2022.08.31 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکەى عامرى داواى سازش دەکات: هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان کێشە دروستدەکات

ناس کورد-

 

هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتى هادى عامرى کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، داوایکرد هەموو لایەنەکان سازش بکەن و نەخشەڕێگایەک دابڕێژرێت بۆ دەربازبوون لەقەیرانى ئێستا و دەڵێت هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان کێشەیەکى هاوشێوەى کشانەوەى سەدرییەکان دروستدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحسێن ئەلزالمی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە کەناڵى فەرمى عێراقى وت "هەموو کەس بەرپرسیارە لە دۆزینەوەی نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرێکی واقیعی، دیالۆگ چارەسەرە و پێویستە هەمووان سازش بکەن".

 

وتیشى "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کێشەیەکی هاوشێوەی کشانەوەی کوتلەى سەدریمان بۆ دروست دەکات، دووبارە هەڵبژاردنەوەش ساڵێک و دوو مانگی دەوێت".

 

لەبارەى دەستپێشخەری هاوپەیمانی نەسر، ئەندامەکەى فەتح وتى "نەسر بەشێکە لە چوارچێوە، هەروەها دەستپێشخەرییەکەی لەلایەن چوارچێوەوە ڕێزی لێدەگیرێت، ئێمە بەدوای نەخشەڕێگایەکدا دەگەڕێین کە کۆدەنگی نیشتمانی دروست بکات". "