گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە

ئاسایش: لە بازیان دوو تۆمەتبارى داعش دەستگیرکران

2022.08.31 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش: لە بازیان دوو تۆمەتبارى داعش دەستگیرکران

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنى دوو کەسى رایگەیاند، بەتۆمەتى بوونى پەیوەندییان بە داعشەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوو تۆمەتبارەکە لە قەزای بازیان دەستگیرکران کە لەنەتەوەی کوردن و ڕاپێچی بەردەم یاساو لێکۆڵینەوە کران.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

دوو تۆمەتباری دیکەی گروپی تێرۆرستانی داعش لەقەزای بازیان ئاشکراکران و دەستگیرکران

پاش بڵاوبونەوەی وێنەو دروشمی داعش لەئاکاونتی تایبەتی ( ھ ، م ، ع ) لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ، کەدانیشتوی قەزای بازیانە ، تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی ( د ، ف ، ک) لەسەر وێنەو پۆستەکە پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ بابەتەکه .

 

چاوی هێزەکانمان کەوتە سەر وێنەو بابەتەکە ، تیمە تایبەتەکانمان ڕاسپێردران بۆ بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتباران و دستنیشانکردنی ناسنامەو شوێنی نیشتەجێبونی تێرۆرستان و ئەنجامدەرانی تاوانەکە.

 

پاش بەدەستهێنانی زانیاری وورد لەسەر تۆمەتباران

لە (٢٧/ ٨/ ٢٠٢٢) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢) ی تێرۆر لەلایەن هێزەکانی ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی هەردوو تۆمەتبار لە قەزای بازیان دەستگیرکران کە لەنەتەوەی کوردن و ڕاپێچی بەردەم یاساو لێکۆڵینەوە کران

هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە چاومان لەسەر هەموو ئەو گروپ و تۆمەتبارانە دەبێت کە چاویان بە ئازادی و ئارامی و سەروەری یاسادا هەڵنایاو بەزووترین کات  دەستگیردەکرێن و بڕیاری دادگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی

May be an image of 4 people and textMay be an image of 2 people and people standing