گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە

بافڵ تاڵەبانی: گفتوگۆ تاكە بژاردەیە بۆ دووبارەنەبوونەوەی رووداوەکانى بەغدا

2022.08.31 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی: گفتوگۆ تاكە بژاردەیە بۆ دووبارەنەبوونەوەی رووداوەکانى بەغدا

ناس کورد

 

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی رایگەیاند،  گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن تاكە بژاردەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و دووبارەنەبوونەوەی رووداوی هاوشێوەی ئەوەی لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە روویدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى بافڵ تاڵەبانى (31-8-2022) لەمیانەى کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کە لەبەغدا بەڕێوەچوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

 

‏‎لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و دۆخی چەند رۆژی رابردووی عیراق تاوتوێكرا و جەخت لە خێراكردنی هەنگاوەكان و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون كە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن تاكە بژاردەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و دووبارەنەبوونەوەی رووداوی هاوشێوەی ئەوەی لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە روویدا.

 

‏‎لەدرێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانە و ئاشتیخوازانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی، لە هەوڵەكانمان لەپێناو قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی بەردەوام دەبین. بەهەموو شێوەیەك لێكترازان و دووبەرەكی رەت دەكەینەوە و بەئومێدەوە بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر هەنگاو دەنێین.

May be an image of 2 people, people standing and outdoorsMay be an image of 2 people