گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

مامەڵەکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێنە ئەلیکترۆنى

2022.08.31 - 18:26
App store icon Play store icon Play store icon
مامەڵەکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێنە ئەلیکترۆنى

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى هەرێم بە ئەلیکترۆنیکردنى مامەڵەکانى کەرتی پیشەسازی لەنێوان هەرێم و بەغدا راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (31-8-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ یەکەم نوسراو بەشێوەی ئەلیکترۆنی نێردرا و مامەڵەکانى کەرتى پیشەسازى لەگەڵ بەغدا کرایە ئەلیکترۆنى.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ڕۆژی چوارشەممە ٣١-٨-٢٠٢٢ کۆڤان جەلال ڕۆژبەیانی بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی پێشوازیکرد لە بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتی هەرێم لەبەغدا ،  بەمەبەستی کارکردن بۆ بەئەلیکتڕۆنی کردنی مامەڵە و نوسراوەکانی کارگەکان و کەرتی پیشەسازی لەنێوان هەرێم و بەغداد و هەر ئەمڕۆش یەکەم نوسراو بەشێوەی ئەلیکترۆنی نێردرا.

 

ئەم سیستەمە ڕێگەیەکە بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و پەلەکردن لە رایی کردنی نووسراوی خاوەن کارگەکان وە هەروەها  بڕیار درا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی  ببەسترێتەوە بە سەکۆی ئەلیکترۆنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا و هەر ئەمڕۆ دەستکرا بە ناردنی نووسراو بە شێوازی ئەلیکترۆنی.