گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دیالۆگ بکەن’’

پاپای ڤاتیكان هەڵوێستى خۆى لەسەر رووداوەکانى بەغدا راگەیاند

2022.08.31 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
پاپای ڤاتیكان هەڵوێستى خۆى لەسەر رووداوەکانى بەغدا راگەیاند

ناس کورد-

 

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە توندوتیژانە دەکات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەغدا ڕوویاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پاپا فرانسیس (31-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، من بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە توندوتیژانە دەکەم کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەغدا ڕوویان داوە. با پێکەوە دوعا بۆ گەلی عێراق بکەین".

 

دەشڵێت "دیالۆگ و برایەتی ئەو ڕێگایەیە کە دەبێت پەیڕەوی لێبکرێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سەختییەکانی ئێستا ببینەوە و بگەینە ئامانجی خوازراو".