گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەنجامى یەکەم کۆبوونەوەى لیژنەى لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانى ناوچەى سەوز راگەیەنرا

2022.08.31 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى یەکەم کۆبوونەوەى لیژنەى لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانى ناوچەى سەوز راگەیەنرا

ناس کورد-

 

لیژنەى گەڕان بەدواى راستییەکانى رووداوەکانى ئەم دواییەى ناوچەى سەوزى بەغدا کۆبووەوە و چەند لیژنەیەکى لاوەکى پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوەى مەیدانى لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا (31-8-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەلعەرەجی، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەکەى کرد.

 

لیژنەکە لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێکهێنراوە، بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەندامێتی نوێنەرانی ئەرکانی سوپا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەزگای هەواڵگری و نیشتمانی خزمەتگوزاری هەواڵگری و ئاسایش.

 

لیژنەكە بەرپرسیارە لە بەدواداچوونی راستییەكان سەبارەت بەو رووداوانەی لەناو ناوچەی سەوز روویانداوە، كە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەك خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەكان.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەر پێکهێنانی لیژنە لاوەکییەکان، بۆ لێکۆڵینەوەى مەیدانى، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکانی ڕووداوەکانی ناوچەی سەوز، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.