گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتێک دەبنە 25 ساڵ جیادەبێتەوە

لیۆناردۆ دیکاپریۆ.. ئەو ئەکتەرەی پەیوەندی لەگەڵ ژنی سەرو 25 ساڵدا نابەستێت

2022.08.31 - 14:48
App store icon Play store icon Play store icon
لیۆناردۆ دیکاپریۆ.. ئەو ئەکتەرەی پەیوەندی لەگەڵ ژنی سەرو 25 ساڵدا نابەستێت

ناس کورد-

ماوەیەک پێش ئێستا، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی لیۆناردۆ دیکاپریۆ لەگەڵ کچە هاوڕێکەی کە کچە مۆدێلێکی ئەرجەنتینییە بەناوی کامیلا مۆرۆنی جیابووەوە، ڕەنگە ئەمە هەواڵێکی ئاسایی بێت لەناو کەسایەتییەکانی هۆلیووددا کە تەڵاق و جیابوونەوە تێدا زۆر زۆرە، بەڵام لەمەی دیکاپریۆدا خاڵێکی سەرنجڕاکێش هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیوەندی دیکاپریۆی تەمەن 47 ساڵ و ئەو کچە مۆدێلە ئەرجەنتینییە حەوت ساڵ بەردەوام بوو، بەڵام ماوەیەک پێش ئێستا بە هێمنی و دۆستانە جیابوونەوە کاتێک کامیلا تەمەنی بوو بە 25 ساڵ، بەڵام بۆچی سەیرە؟!

 

هەوادارانی ئەو ئەستێرەی هۆلیوود پێیان وایە کاتی جیابوونەوەکە هەڕەمەکی نەبێت، چونکە دیکاپریۆ هەرگیز پەیوەندی لەگەڵ ژنێکدا نابەستێت و نامێنێت کە تەمەنی لە 25 ساڵ زیاتر بێت، تەنانەت بەشێک لە هەوادارانی پێشبینیان کردبوو هەرکاتێک کامیلا بووە 25 ساڵ، ئەو دووانە جیا دەبنەوە.

 

ئەو ئەکتەرەی کە لەگەڵ ژنێکی سەرووی 25 ساڵەوە پەیوەندی نابەستێت

me_ga.php?id=5543

بۆ نموونە لیۆناردۆ دیکاپریۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ کچە مۆدێلی بەڕازیلی جیسێل بوندچن پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە، کاتێک لە ساڵی 2005دا تەمەنی بوو بە 25 ساڵ، لێی جیابوویەوە.

 

هەروەها کاتێک کچە مۆدێلی ئیسرائیلی بار رافائیل لە ساڵی 2009دا بوو بە 25 ساڵ، لەویش جیابوویەوە.

 

زیاتر لەوەش، کاتێک دیکاپریۆ لەگەڵ خانمە ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی بلەیک لایڤلی پەیوەندی دروستکرد، لە تەمەنی 23 ساڵیدا لێی جیابوویەوە، هەروەها لەگەڵ کچە مۆدێل ئێرین هیزەرتۆن جیابوویەوە کاتێک تەمەنی بوو بە 22 ساڵ.

 

پاشان ڕۆیشت بۆ لای ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی تۆنی گارن کە بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی لەگەڵدا گرت، پەیوەندییەکەی نێوانیان کۆتایی هات کاتێک تەمەنی 21 ساڵ بوو.

 

لە ساڵی 2016دا، لیۆناردۆ دیکاپریۆ لەگەڵ کچە مۆدێلی ئەمریکی کێلی رۆرباخ پەیوەندی خۆشەویستی بەست و پەیوەندییەکەی نێوانیان کۆتایی هات کاتێک کێلی گەیشتە تەمەنی 25 ساڵ، دواتر ڕووی لە مۆدێلی دانیمارکی نینا ئاگدال کرد، بە هەمان شێوە، پەیوەندییەکەی نێوانیان کۆتایی هات کاتێک تەمەنی بوو بە 25 ساڵ.